لە ژێر باری خەمت ئەی سەروو قامەت قامەتم نوونە

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  988 بینین
لە ژێر باری خەمت ئەی سەروو قامەت قامەتم نوونە
لە سەرما سایەیی سەروی قەدت بۆ چی لە کەم بوونە
چ بوو تاوانی فەرهاد پێم بڵێ ئەی شیرینی ئەرمەن
دڵۆپی خوێنی ئاڵی ئەو گوڵاڵەی کێوی بێستوونە
ئەگەر لەیلا بە هۆی مەجنوونەوە مەشهووری عالەم بوو
لە سایەی عەشقی لەیلا دەشتی نەجدیش قەسری مەجنوونە
وەکوو یەعقووب لە گۆشەی خەم نشینی کەوتووم هەردەم
بە هیوای مژدەیێکی ئەو کەسەم لێم بێ سەر و شوونە!