زۆر لەگەڵ یەکتر جوانن ڕووی سپی و موویی سپی
لە کتێبی:
            دیوانی موخلیس
        بەرهەمی:
                موخلیس (1910-1985)
        
             1 خولەک
             1264 بینین
        
        
    زۆر لەگەڵ یەکتر جوانن ڕووی سپی و موویی سپی
ئەو دووانە جوانترن یا مووی ڕەش و ڕووی ڕەش
ڕووی ڕەش و مووی ڕەش ئەگەرچی زۆر کرێتن پێکەوە
نابێ قەت بێنە تەرازووی ڕووی ڕەش وموویی سپی