ئەو کەسەی تاکوو دوێنێ دەگەڕا بەستەزمان
لە کتێبی:
            دیوانی موخلیس
        بەرهەمی:
                موخلیس (1910-1985)
        
             1 خولەک
             1492 بینین
        
        
    ئەو کەسەی تاکوو دوێنێ دەگەڕا بەستەزمان
تۆقی زێڕی لەملی کردووە ئەمڕۆکە زەمان
غەم مەخۆ، پێبکەنە، عادەتی دەوران ئەوەیە
ڕوودەداتن بەکەسێ، دەرنەچێ عەقڵی لە قەپان