دڵ کە وەک مەجنوونە ئەوڕۆ ئارەزووی لەیلا دەکا

مستەفا
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  1340 بینین
دڵ کە وەک مەجنوونە ئەوڕۆ ئارەزووی لەیلا دەکا
هەر وەکوو وەحشی دەسووڕێ حەز لە جێی سەحرا دەکا
مەی ئەگەر ئاوی حەیات ە گەر خزر بێ ساقی من
بۆچی لەو فەیزە بەدەر بم من نەبم کێ وادەکا
من لە ڕەغمی خەسمەکەی خۆم هەر دەڵێم یا مستەفا
هەر بەڵایێ دێ بەخێر بێ چی دەکات هەر خوا دەکا
تۆ حیجازی و من عێراقی لێکتری دوورین بە جێ
دڵ لە دەرگای بارەگای تۆ ڕۆژ و شەو ئاوا دەکا
چونکە سبحان الذی اسریعەرەبی لە بۆ فەزلی تووە
تازە موخلیسناسناوی ئەدەبی دێت و کەشفی حیکمەتی ئیسرا دەکا
-