دولبەرم دیت لە چەمان مەست و خەرامان دەگەڕا
سەنعانی
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
1356 بینین
دولبەرم دیت لە چەمان مەست و خەرامان دەگەڕا
جامی مەی پێبوو لە دوو مەجلیسی ڕەندان دەگەڕا
دیدە شەو هەر وەکوو دەریا دوڕ و مەرجانی ڕژاند
بۆیە دولبەر وەکوو غەواس لە کەناران دەگەڕا
سڵی ونبووم کە گەڕام تا سەر و سوراغی بکەم
لە بیابانی خەتان دیت لە غەزالان دەگەڕا
ئەوی زاهید بوو دوێنێ کە نواڕیم بە دزی
عیشقی دونیای لەسەری دابوو پەڕێشان دەگەڕا
عەقڵ و دین مەنزەری عاشق نییە موخلیسناسناوی ئەدەبی کەم و زۆر
سەیری سەنعانی بە زوننارەوە حەیران دەگەڕا