هەڵوەشاندنەوە

لە کتێبی:
خۆشخوانی
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1046 بینین

یەکێکی تر لە هونەری جوانکاری «هەڵوەشاندنەوە»یە. ئەم چەمکە لە بەلاغەی عەرەبیدا بە «حلّ» گوزارشتی لێ ئەدرێتەوە.

ئەم هەڵوەشاندنەوەیە پێچەوانەی گردکردنەوەیە؛ واتە هۆنراو بکرێ بە پەخشان. بەڵام ئەمەش کاتێ جوان ئەبێ کە شێوە و داڕشتنی پەخشانەکە لە هی هۆنراوەکە بەهێزتر بێ. وێنەی ئەمەش وەکوو «قانع» ئەڵێ:

«من و تۆ پێکەوە با ئاشنا بین»
«وەکوو پەروانە و شوعلەی چرا بین»

ئەدیبێک ئەم هۆنراوەی لە شێوەی پەخشانا دەربڕیوە و ئەڵێ:

«چۆن پەپوولە - وێنەی گەردانەی مرواری دەور مل - ئەسووڕێتەوە بە دەوری چرادا، توخوا با من و تۆیش بەو جۆرە بین؛ من پێم خۆشە پەروانە بم، تۆیش پێت خۆش بێ با چرای من بیت!.».