بەحری «بسیط»

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 3 خولەک  872 بینین
بە «مستفعلن فاعلن» دوو جار
بۆ هەر مصرعێ «بسیط» دێتە کار
سێ «عروض»ی هەن لەگەڵ شەش «ضرب» دا
دیارن لە ناو دەستەی ئودەبا
یەکەم «عروضی خبنی» تێدایە
دوو «ضرب»ی هەیە یەکەمیان وایە
بە عەمەلیەی «خبن» بیهێنە
جا فەرموو لە بۆ بەیانی وێنە
***
هو الجیب الذی ترجی شفاعتەعەرەبی
لکل هول من الاهوال مقتحمعەرەبی
مستفعلن فاعلن مستفعلن فاعلنعەرەبی
مستفعلن فاعلن مستفعلن فاعلنعەرەبی
ئەی سابیق و لاحیقی ڕشتەی هەموو ئەنبیا
«کنت نبیا» ئەکەم بە حوججەتی ئەزکیا
سەلات و تەسلیمی حەق لە کاتی سوبح و شەفەق
بڕژێن تەبەق دوی تەبەق لەڕووی سەمای کیبریا
بۆ سەر دڵ و گیانی ئەو، بۆ ئال و یارانی ئەو
تازە بنەوە و نەوبەنە و تا ماوە نوور و زیا
ئەو ڕەهبەرەی عالەمە، نووری دڵی ئادەمە
مەبدەتە هەم خاتەمە لە بۆ هەموو ئەنبیا
تۆ ڕەهبەری عالەمی لە بۆ پەری و ئادەمی
تۆ پڕتەوی دائیمی «یا سید الاصفیاعەرەبی»
مەجمەعی سیدق و سەفا، مەنبەعی عەهد و وەفا
دووری لە بۆنی جەفا «یا سید الانبیاعەرەبی»
بە بوونی مەسعوودی تۆ، وجوودی مەحموودی تۆ
بە کەرەم و وجوودی تۆ دەرچوو عیلمی عولەما
سوورەت و سیما بەشەر سیرەت لە سەنا بەدەر
لە تۆوە بوو بەهرەوەر کەوکەبی ئەوجی سەما
تۆی نووری ئەرز و سەما، سێبەر لە بۆ تۆ نەما
تۆی عیززەتی کورەما، تۆی هیممەتی عوزەما
«وجهک شمس الضحی، والبدر منک انمحیعەرەبی»
«والحق قد وضحا منکم و منکم نماعەرەبی»
کەلامی پیرۆزی حەق نازڵ بوو بۆ تۆ بە حەق
«والباطل قد زهق فی الارض او فی السماعەرەبی»
شادڵی دڵسۆزی تۆ، چرای حەق ئەفرووزی تۆ
قوودومی پیرۆزی تۆ تاجە لەسەر ئادەما
حۆریی بەهەشتی هەموو خۆش دەنگ و خۆش ڕەنگ و ڕوو
هاتن بە پێشوازی تۆ بەسەر نەک بە قەدەما
گەلێ فریشتە و پەری بە گیان و دڵ موشتەری
لە بۆ سەنای سەروەری سەنایان بێ بەدەما
لە «سدرة المنتهیعەرەبی» سەلامی بێ ئینتیها
بە ئیحترام و بەها «الیک قد قدماعەرەبی»
چناری یا عەرعەری، یا داری سنەوبەری
درەختی خاوەن پەری بەسەر هەموو عالەما
تۆ شەجەرەی ڕەحمەتی، لە بۆ هەموو ئوممەتی
«فاصلها ثابت و فرعها فی السماعەرەبی»
بۆ صادی چاوانی تۆ کۆمەڵی لاوانی تۆ
ئەبن بە قوربانی تۆ، دائیم نە لە دەم دەما
نامیناسناوی ئەدەبی غوڵامە بە دڵ، بولبولە بۆ بۆنی گوڵ
هاتوە بە جۆش و بە کوڵ، تۆیش «اکرم الکرماعەرەبی»