ائتلاف اللفظ و المعنی

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  849 بینین

بیست و نۆهەم: «ائتلاف اللفظ و المعنی»ە کە بریتییە لەوە لەفز و مەعنا موناسبی یەک بن، واتە لەفزی ناسک بۆ مەعنای ناسک و لەفزی قورس و سەخت بۆ مەعنای قورس و سەخت هەڵبژێررابێ.

نموونەی ئەم سەنعەتە لەم چوارینە عەرەبییەدا دیارە:

اذا ما غضبنا غضبة مضریة
هتکنا حجاب الشمس او قطرت دما
اذا ما اعونا سیدا من قبیلة
ذری منبر صلی علینا و سلما

«نامی»یش نموونەی بۆ ئەم سەنعەتە بەم شێعرانە هێناوەتەوە:

شیری ستەمکار گەرد نەبڕێ
سەگی هەوشاری لە مانگ ئەوەڕێ
لەسەر گورگانی خەتاکارانە
لەسەر تاوانی تاوانبارانە
نم نم دێتە خوار شەونم بەهاران
ئەبێ بە گوڵزار سینەی کۆساران
بۆ دەروون شادیی زومرەی یارانە
موبارەکبادیی شیرینکارانە
گورز و گۆپاڵی پاڵەوانەکان
بەڵایە بۆ سەر ماڵەوانەکان
تریشقەی بەهار ئەدا لە زەوی
جەفایە لە بۆ چاڵەوانەکان