افتتان

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  854 بینین

بیست و حەوتەم: «افتتان»ە کە بریتییە لە کۆکردنەوەی چەند جۆری جیاجیای پیاهەڵگوتن و تەعریفکردن و زەمکردن و چالاکی و تەمەڵی و زانست و کار و پرسە

و پیرۆزبایی و شتی لەم چەشنانە. نموونەی ئەمە وەک لەم چوارینە عەرەبییەدا:

ولقد ذکرتک والرماح نواهل
منی، وبیض الهند تقطر بالدم
فوددت تقبیل السیوف لانها
لمعت کبارق ثغرک المبتسم

«نامی»یش، هەر لەم نموونەیە وتوویەتی:

هەرچەندە ئەڕۆم بۆ ناو گوڵزارێ
سەروێ ئەبینم لە گوێ جۆبارێ
یارم دێتە یاد لەناو جوانانا
شێت ئەبم ئەڕۆم ڕووەو کۆسارێ
***
دڵبەرم لەناو گشت دڵبەرانا
وێنەی سۆسەنە لە مێرغوزارا
تا ئەو دیار بێ گوڵ بێقیمەتە
وەک وەنەوشەیە لەنێوان خارا
***
من وائەزانم فریشتەی غەیبە
بەدکاریش ئەڵێ سەرتاپای عەیبە
من گوێ ناگرم بۆ واتەی بەدکار
واتەی ئەو هەموو گومان و ڕەیبە
***
ئەو چیی لە بەدی زیاتر پێ ئەکرێ
بەرهەمی چییە غەیرەز تانە و تیر؟
بۆم بلوێ ساتێ بە قەرزی نادەم
ئەیکەم بە پەندی هەموو جوان و پیر