حەسەنی هەمزە لەسەر «شەم» کە چییە تەفسیری
نینۆکی شێخ ڕەزا و کلکی حەسەن هەمزە
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
1 خولەک
1884 بینین
حەسەنی هەمزەکەس لەسەر «شەم» کە چییە تەفسیری
دەست بەشمشێر لەگەڵم ساحیبی دەعوا دەرچوو
من وتم ناخوێنی شێر. ئەو وتی کلکی شێرە
لەسەر ئەم لەفزە بەسێ شووڕش و دەعوا دەرچوو
گرەوم کرد لەگەڵی، چووم و کتێبم هێنا
ناخونی من نەبوو کلکی حەسەن ئاغاکەس دەرچوو