من بە ئاشووبم، بە جارێ خان و بانووتان ئەگێم

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  2790 بینین
من بە ئاشووبم، بە جارێ خان و بانووتان ئەگێم
ئیبنی مەشهوورتان دەیووس و پیاوی بەدخووتان ئەگێم
هەر لە کوڕ تا کچ لە ساڵی سەد هەتا دووتان ئەگێم
یەک بەیەک هەمسایەکانی دەوری خانووتان ئەگێم
حەوشە وو کوڵان و بیر و دار و پەردووتان ئەگێم
شەرتە هیچی دەر نەکەم تاکو کەنووتانیش ئەگێم
باوکی مەعلوومت نییە لەعنەت لە زاتت هەی تەرەس
گوو بەگوێی دایکت چوزانم دایە بەرکێ پێش و پەس