دەستێکی هەیە «مەستی» ئەفەندی لە کەرەمدا
بۆ مەستی ئەفەندی
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
1 خولەک
4216 بینین
دەستێکی هەیە «مەستی» ئەفەندی لە کەرەمدا
میهمانی عەزیزی هەیە دائیم لە حەرەمدا
ئەلحەق ژنەکەی موشفیقە دەرحەق بە غەریبان
سەد گانی بە ڕۆم دا و هەزاری بە عەجەم دا
هێند کێری هەتیوانی بە کوزدا چووە داکی
دەستێکی شکابوو بە مناڵی لە شکەمدا
بەر زەربەتی کام کێری قەوی کەوتووە ئاخۆ
بەو دەردە چووە ساعیدی «مەستی» لە ڕەحەمدا
حەققا کە «مەجیدی» کوڕی زۆر تەبعی جەوادە
سەد گانی بەیەک لەحزە بە بێ پوول و درەم دا
گەوودا و تەرەس، مولحید و بێ دین و مونافیق
مورتەددە، نییە میسلی لە مسقۆف و عەجەمدا
بۆ سەددی ڕەهی «مەستی» وەکو تەپڵی سکەندەر
ئاوازی دەهۆڵی کوزی داکی لە حەرەمدا
ئەو کێرە زلەی کێ بوو لە کێلانی فەتاح بەگ
مشتێکی کوتایە کوزی، مشتێکی لە دەم دا