حەمدی بێ حەد بۆ خودایە خالقی یەزدانی تاک
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
3 خولەک
1009 بینین
حەمدی بێ حەد بۆ خودایە خالقی یەزدانی تاک
بابی مەی ئادەم دەخوڵقاند ئەو لە مشتێ ئاو و خاک
پاشی ئەو زاهیر دەبوو ازفارسی جەنبی ئەو حەووایی پاک
تاکوو موونس ببن و هەمدەم ئەو لە ڕووی دنیا بە چاک
باعیسی وانیش بوو هەر دەمزانی پاکی ئەحمەدی
تۆ لە قودسێ بووی بە ئیمام پێشەوایی ئەنبیا
یەک سەعات دەتکرد تەرەققی ازفارسی زەمین تا حەوت سەما
حۆری خۆیان کرد موزەییەن بۆ وجوودت مستەفا
لێت موبارەک شاهی «لەولاک» حۆرییانی باسەفا
داییمە زیکری سیفاتی تۆ دەکەن، تۆ ئەحمەدی
ئەی وجوودت داری سەرو، وەی دوو ئەبرۆت چون هیلال
زولفی چین چینت تەلەسمن بۆ دڵی ساحیب کەماڵ
هەر کەسی بۆیان نەبرژێ دڵ کەباب و خەستەحاڵ
ڕۆژ و شەو جەرگی هەموو کون کون نەبێ غەربال میساڵ
ڕۆژی حەشرێ کەی دەیێتە ژێر لیوایی ئەحمەدی
ئەحمەدی مورسەل هەمیشە بەر وجوودت ئافەرین
ئیسمی تۆی دانا خوداوەند) رحمة للعالمین)
هادی قوم ضلال و هم شفیع المذنبینفارسی
فەخری عالەم هەر ئەتۆی ئەی پێشەوایی موئمنین
با خودا پڕ کەی لە ڕەحمەت قەبری پاکی ئەحمەدی
لەززەت و خۆشی ئەوە هەر کەس کە بتبینێ بە خاب
ئەی برۆکەت ماهی یەکشەو، وەی دوو چاوت چون شەهاب
قابەقەوسەینت مەقامە ئەی شەهی عالی جەناب
ئەی دڵا مەحرووقی وی بە، داییمە قەت ڕوو متابفارسی
بەڵکە واسڵ بی بە جەننەت تۆ لە سایەی ئەحمەدی
گەر موتیعی ئەمری تۆ بین داییمە، زەوقی دەبین
أین نار، أین نفسی، أین شیطان لعینفارسی
نەفس و شەیتان هیچ نییە بۆ عاشقانی ڕێی دین
ساکینی جنات عدن فادخلوها خالدینفارسی
بۆچ نییە عاشق هەموو کەس بەر جەماڵی ئەحمەدی؟
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیل از ضیقتفارسی ڕۆژی قیام
من سەگی برسیم لە دەرگات تۆ بە ڕەحمەت بێرە لام
کن ترحم از برای این حقیر ناتمامفارسی
کن ترحم یا رسول الله برای خاص و عامفارسی
بەڵکە مەسروور بین بە لەززەت تا لە سایەی ئەحمەدی
هەر کەس عاشق بێ لە کاری خۆی تەواو حەیران دەبێ
دڵ بە ئێش و ناڵەکێش و چاوەڕێی جانان دەبێ
ڕەنگ زەرد و داخ لە دڵ، هەر شێت و سەرگەردان دەبێ
چاوەنۆڕی لوتفی یارە، داخۆ کەی عەیان دەبێ
تا بکا واسڵ دڵی خۆی ئەو بە نووری ئەحمەدی
هەر دڵێ نووری هەبێ ازفارسی نووری تۆ ئەی پاکدین
ئەو دەسووتێ ئەندەروونی هەر وەکوو کوورەی بەتین
تۆش بکە مەیلێ بە مەی ئەی سەییدی صدر الأمینفارسی
تا نەبینە سەیدی داوی دێوی موڕتەدد و لەعین
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی خۆت بکە مەحفووز بە زیکری ئەحمەدی
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی بەس خەیاڵ کە وەسڵی یار، بەس ناڵەناڵ
خۆت بە حەق تۆفیق بدە، دەست هەڵگرە ازفارسی مڵک و ماڵ
چەندی پێت مەقدوور دەبێ سەعی بکە بهرفارسیی ویساڵ
بەڵکوو یار ڕەحمی هەبێ ئیزهار بکا حوسن و جەماڵ
ئەی خودایا با ببینم جارێکیش من ئەحمەدی