دڵبەرا مەحبووسی داوم از فراق لام و بێ
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
3 خولەک
1067 بینین
دڵبەرا مەحبووسی داوم از فراقفارسیی لام و بێ
وا بە عیشقی تۆ سووتاوم، ئاخ بۆ لوتفی یا و ڕێ
ئاخ بۆ یاری نازەنینم، مەحبووبی دنیا و دینم
مەرهەمی زام و برینم، پێم کەرەم کا شین و فێ
پێم کەرەم کاتن شیفایە، ساحێبی شەرت و وەفایە
مەحرەمی ڕازی خودایە، ناسیخی کاف، تێ و بێ
ناسیخی جەمعی کیتابە، شافیعی ڕۆژی حیسابە
ڕوومەتی چون ماهتابە، قامەتی چون نوون و یێ
قامەتی وەک نەونەمامە، خۆش تەبع، شیرین کەلامە
ئەی حەبیبی خاس و عامە، شاهی میم، حێ و شین و ڕێ
شاهی مەحشەر ڕۆژ جەزایە، مەهجەبین و نوور لیقایە
چی بڵێم سەد جار وەهایە، بێ فیدای ڕێ و واو و حێ
بێ فیدای ڕوح و جانم، سەییدی هەر دوو جیهانم
سوبح و شام قەلب و زبانم، بوون بە دوو قاف نوون و سێ
بووم بە قەقنەس، تەن زوخاڵم، عاشقی ئەو چاو غەزالم
بوون بێزار عالەم لە ناڵەم، نایێتە دال سین و تێ
نایێتە دەست بێ مەشەققەت، تا نەکێشی ڕەنج و زەحمەت
تەرک نەکەی ئەسبابی لەززەت، نابینی لەو سێ و فێ
نابینی هەرگیز سەفایە، خواردنم ڕەنج و جەفایە
چونکە حاڵم بۆت وەهایە، بگرە دەستم یا و ڕێ
بگرە دەستم یاری دڵبەر، پێم کەرەم کە ئاوی کەوسەر
تۆ لە غوسسەم دەرکە یەکسەر، لەب چو شین و کاف و ڕێ
لەب چو شەککەر، دەم نەباتی، ساحیبی هەدیە و خەڵاتی
ئاخری دنیا بوو هاتی، ئەی حەبیبی ڕێ و بێ
ئەی حەبیبی ڕەببی عالەم، بۆ وجوودت قەلبی ئادەم
کەی دەبێ وەعدەی مرادم، بم بە قوربان لام و بێ
بم بە قوربان میسلی قوربان، مەحرەمی ئەسراری نیهان
خۆشەویستی زاتی سوبحان، بەهری دەرمان شین و فێ
تۆی شیفای داء و سەقیمە، ساحێبی قەلبی ڕەحیمە
تۆم دەلیلی بۆیە نیمە دال و هێ و شین و تێ
دەهشەت و خۆف زۆری گیرە، ڕۆژی واوەیلام لەبیرە
کەس نییەتی دەستگیرە، غەیری زاتی نوون و بێ
غەیری تۆ کەس نینە شافیع، ئەو شەوەی تۆ چوویە لامیع
وای نسیحەت کردی سانیع، بەهری ئەلف و میم و تێ
ئوممەتی کردی خەڵاتە، ڕوح و دڵ هەر دوو فیداتە
بۆ تەماع مەیلم لەلاتە، بۆم بکە ڕێ و حێ و مێ
بۆم بکەی لەو دەم ڕجایە، بۆم بخوازی عوزری خوایە
نەمخەیە ڕەنج و جەفایە، دال و واو و زێ و خێ
ئاگری دۆزەخ بەتاوە، زۆر بەدەهشەت ازفارسی نەکاوە
سەبر و هۆشم لێ بڕاوە، عەین و قاف و ڕێ و بێ
عەقرەب و مار سەد هەزارە، هەر لە سوبح تاکوو ئێوارە
گەر بکەم من مەدحی یارە، نایێتە حێ و سین و بێ
مەدحی تۆ نایێتە حەددە، چی بڵێم سەد جار ئەوەندە
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبی بۆ تۆ بەندە، بیبە جیم و نوون و تێ
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبیی هەژارە، چاو لە ڕێگەی لوتفی یارە
هێند بە دیتنی ئینتیزارە، ئاخ شەوێکی جارێ بێ