الحمد لله الودود یارم لە عالەم دڵبەرە
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
2 خولەک
906 بینین
الحمد لله الودودعەرەبی یارم لە عالەم دڵبەرە
هەر جێیە بردی لێی سجوود، بۆنی گوڵاو و عەنبەرە
بۆنی گوڵاو و باغی نەعیم، لە گشت عەیب و عیلەل سەقیم
يحيي العظام و هي رميمعەرەبی، لەب دورجی لەعل و گەوهەرە
لەب دورجی یاقووت و لەعل، بە ڕوح و جان قەول و فیعل
ببم فیدای ژێری نەعل، خاکی دەری تۆم بەر سەرە
خاکی دەرت بوردی یەمەن، باڵایی تۆ سەروی چەمەن
ڕەوشەن دەکا قەلبی حەزەن، از دو جهانفارسی ئەفزەلترە
لە دوو جیهان چاتر دەبێ، یار ڕەحمی گەر دەر حەق هەبێ
هەرچێکی بێتن مەنسەبێ، کەمتر غوڵامی قەیسەرە
کەمتر غوڵامت شاهی ڕۆم، یارم کە ڕەحمەت بێ لە بۆم
لە دەس تۆ گەر زەهریش بخۆم، زەوقی گوڵاو و شەککەرە
زەوقی گوڵاو و شەهد و قەند، ئەی نازەنین ڕەعنا و ڕەند
قامەت میسال سەروی بڵەند، عالەم هەمووی خاکی دەرە
عالەم هەموو مەحون لەبۆ ئەو نازەنینی ماهڕۆ
ئاور لە قەلبم شوعلەجۆ، لە ڕاهی حەق جارێ وەرە
جارێ وەرە دڵ شاد بکە، لەو میحنەتەی ئازاد بکە
کونجی دڵم ئاباد بکە، بەو ڕوومەتی ڕوو ئەنوەرە
بەو ڕوومەتی ماهی مونیر، شاهی بەشیر و هەم نەزیر
تۆی ساحێبی فەزڵی کەبیر، ڕوویی تۆ شەمسی ئەزهەرە
ڕوویی تۆ شەمسی ڕووی بیسات، بۆ عاسیان هەر تۆی نەجات
عالەم بکا مەدح و سەنات، نایێتە سەبت و دەفتەرە
مەدحی حەبیبی زولجەلال، ئینسان و جین فیدای نیعال
دڵم میسال کوورەی زوخاڵ، حوببت لە جەرگم خەنجەرە
حوببت لە جەرگم تیغی تیز، ئەی شاسواری ڕەستەخیز
نە ڕێی هەڵات، نە ڕێی گوریز، هەیهاتە ڕۆژی مەحشەرە
لە حەشری پڕ نار و حەزین، هەر تۆی شفيع المذنبينعەرەبی
من نامەوێ خولدی بەرین، تا خۆت نەڵێی موزنیب وەرە
تا خۆت نەڵێی موزنیب بیافارسی، گوناهبارم زۆر ڕووسیا
تۆ بۆم بکە تکا و ڕجا، دەستم بە دامانت وەرە
دەستم بە دامانت بیافارسی بۆ جەمعی عالەم پێشەوا
میننەت لە ئیحسانی خودا، نێوی تۆی نا پێغەمبەرە
نێوی تۆی نا هادی و ڕەسووڵ، شیفاعەتی تۆی کرد قەبووڵ
گەر شاد بکەی قەلبی مەلوول، لە دوو جیهان ئەفزەلترە
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبیی خۆش کەلام، تەعریفی شای خير الأنامعەرەبی
گەر بێ بە لەفزی تۆ تەمام، هەر حەرفی سەد سوجدەبەرە