شەو هەتا سوبحێ دەناڵم، من بە سەد ئاهـ و فوغان

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 2 خولەک  1395 بینین
شەو هەتا سوبحێ دەناڵم، من بە سەد ئاهـ و فوغان
ئەز فیدای ئەبرۆی هیلالم، مەستی چاو جەیرانەکان
شەربەتی لەعلی لەبانی، مەشعەلی ماهی جیهانی
گەر بە دەردم تۆ نەزانی، مردنم فەڕزی عەیان
شەمعی ڕووی فانۆسی شاهان، من لەبەر ئەندووهـ و ئاهان
ئەمڕۆ یۆسف کەوتە چاهان، میسرییان دڵ پڕ لە ژان
شام و بەغدا و شیرازن، مەدینە و میسر و حیجازن
ئەو فیدایی چاوی بازن، مەهوەشی شیرین زبان
مەهوەش و شیرین و دڵبەر، مەنبەعی لێو حەوزی کەوسەر
ئەز لە داخت دڵ سەراسەر، مەجمەرە بێ شک بزان
شاهید و موتریب و مەی بێ، ساقی ساغەر لێو بە مەی بێ
ئەو دڵی مەجڕووحی کەی بێ، خۆش بوون ئەم دەرد و کوان
شێخ و شابان نەونیهالان، مەست و هۆشیاری خەیاڵان
ئەز لە دەستی قەوس هیلالان، مەسکەنم نین لەم جیهان
شێت و دێوانە و فەقیرم، من بە تای زولفت ئەسیرم
گەر ببەی نەختێ لەبیرم، موددەیی عومرم زیان
شاهی جوملە مەست عەینان، مەعدەنی قرة العينانعەرەبی
ئاوی جامی شەفەتەینان، موسکیری قەلب و جینان
شادیی ڕووی سەر بیساتم، مایەیی عەیش و نیشاتم
من لە دەست تۆ بێ نەجاتم، پێم نەما تاب و تەوان
شەعشەعەی قورسی قەمەر تۆی، بۆم دڵ و جان و جگەر تۆی
ئەی لەحاڵم بێ خەبەر تۆی، مەحشەرم دی بێ گومان
شۆخ و شەنگ و نوور جەبینی، مایلی قەتتاڵ و خوێنی
ئەو کەسەی ڕووی تۆ نەبینی، ما لەبۆ دەرد و غەمان
شای گوڵانی نازکەشمان، مەزهەر و جێی دڵ بەخەشمان
ئەز لە دەست فیتنەی دوو چەشمان، مەلجەئم شای موستەعان
شدني في كل ساعة ما بقي للقلب راحةعەرەبی
ئەی لە دەست تیری بە حیددەت، طايلون لي أمانعەرەبی
شاعیران با بەیت و ئەشعار، مەدحی شۆخ و ڕەند و دڵدار
هەرچی تۆی گرتبێ بە گوفتار، ما لە ڕووی دەور و زەمان
شوکرگوی ڕەببی وەدوودم، من لە دنیا بێ وجوودم
گەرچی ئەز بێ سەرف و سوودم، مادیحم بۆ یاری جان
میم و حێ و میم و دالە، مەی بە دەست و ڕوو بە خاڵە
ساقیی حەوزی زوڵاڵە، شافیعە بۆ عاسیان
شاد دەبێ ئەحمەد دەزانی، مادیحی جانی جیهانی
گەر ئەوێ فیعلی نەزانی، مەنعە لێت باغی جینان