تەخمیسی عاسی لەسەر غەزەلی عەلی تەھرانی

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  901 بینین
یار ئەوا هاتە تەبەسسوم غونچیەکی نەردەمە
دڵ بەتاڵان چووی سوپاهی پەرچەم و ئەگریجەمە
پێت بڵێم جانا لەسەر چی من کە حاڵ ئاشوفتەمە
حەلقە حەلقەی زوڵفی یاری من هەمووی پێچ و خەمە
تا خەم وپێچی دەبینم خواردنم پیێچ و خەمە
ڕۆژی ئەووەل بوو کە زانیم من بە غەم تێکەڵ ئەبم
موبتەلای دەردی گران و عیشقی بێ مەحسەل ئەبم
هەروەکوو پەروانە تووشی سووتنی مەشعەل ئەبم
وەک چرای کوڵمەی دەبینم من سەراپا هەڵ ئەبم
شوعلەیی ڕووت کەم کە جانا بانەسووتێم بەو شەمە
دەفعەیێ لوتفێ بفەرموو لابە بەندی دوگمەکەت
بۆ تەماشای باغی سینەت بۆتە پەردە سوخمەکەت
دڵ فیدایی لێوی ئاڵ و چاوەکەی پڕ سورمەکەت
زوڵفەکانت لادە با دڵ بێتە باغی کوڵمەکەت
ئاهویی وەحشی کە داوی دیت خەیاڵاتی ڕەمە
وەک لە دڵما غەم بەجارێ بۆتە هەم دەم تازە من
نامەوێ تەختی فەرەیدوون جام و هەم جەم تازە من
چەم لە مەوجی بەحری بەسرابوویە لەم لەم تازە من
نامەوێ ڕێگای حیجاز و چاهی زەمزەم تازە من
لەعلی نابت زەمزەمی من تاقی ئەبرۆت قیبلەمە
عیلمی عیشقت گەر مەراقە بێرە سەیری جەدوەلی
سەرفی ڕووحە بۆ ویساڵت چاوەکەم خۆ مەحسەلی
شەرتی عیشقت پێ نیشان دەم عاسیناسناوی ئەدەبی یا هەر مەحمەلی
دین و دونیای خۆت لە پێناو پێیەکەی تۆ ناعەلی
هەرسەری هەڵ نایە ئێستاکەش ئەوانەی لا کەمە