تەخمیسی عاسی لەسەر غەزەلی سەید ئەحمەدی مولەققەب بە حوسێنی
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
852 بینین
بۆتە داوی ئێشی جەرگت فورسەتە عاسیناسناوی ئەدەبی وەرە
وا تەبیبی دەردی باتین ئیمڕۆ بۆ خۆی دوختەرە
حاڵی خۆتی بۆ بەیان کە پێی بڵێ بەو کیشوەرە
وا بە غەمزەی جەرگی پڕ خوێن کردووم ئەم دڵبەرە
نووکی مژگانی لەبۆ دڵ پارە کردن خەنجەرە
سەددی کردووە ڕێی ویساڵی دڵڕەفێنی مەستەچەم
خواردنەوەم خوێناوی مەرگە خواردنیشم بۆتە غەم
من سەرم دەرناچی یاران ڕوو لە قاپی کێ بکەم
تیری غەمزەی هەند بە تاوبۆم دێ لە دوویەک دەم بە دەم
سەیری سینەم کەن لە هەرلا کون کونە وەک پەنجەرە
تۆ لە گوڵزاری جەمالی عاسیناسناوی ئەدەبی سەیری چی دەکەی
یادی وەختی نەوجەوانی و سەردەمی گەنجی دەکەی
بۆیە سککەی شاهی حوسنی دائیما تەرویجەکەی
بۆ موسەخخەر کردنی دڵ پەرچەم و ئەگریجەکەی
هێرشی هێنا دەڵێی تابوور و تیپی عەسکەرە
موبتەلای دەردی فیراقی دڵبەری شیرین زبان
ئێش و نێشی هەندە زۆرە جەرگ و دڵ هاتۆتە ژان
ئاگرێ بەربووە دەروونم هەر دەسووتێ بێ وچان
دووکەڵی ئاهم دەچیتن دەم بە دەم بۆ ئاسمان
ئاگری دڵ زۆر بە تاوە سینە عەینی مەجمەرە
خەو لە چاوم ناکەویتن بەو شەوی دوور و درێژ
ئەشکی حەسرەت هەڵدەڕێژێ دائیما وەک ئاوەڕێژ
من لە سەحرای دەردی دووری هەڵدەسووڕێم گێژ و وێژ
وا لە دەریای عیشقیا کەشتی وجوودم کەوتە گێژ
دڵ لەناو ئەمواجی ئەم بەحرە میسالی لەنگەرە
هەندە بێ لوتفە لەگەڵ من مەیلی بۆ وەسڵی نییە
چاو دەگریە چارەیەک بۆ ئەشکی وەک سەیلی نییە
پێم دەڵێ ئەو هەرزەگۆیە هیممەتی قەوڵی نییە
هەندە مەغروورە بە لای من موتلەقا مەیلی نییە
من فەقیر و بێکەسم ئەو پادشاهـ و سەروەرە
من کە عاسیناسناوی ئەدەبی م حەمدولیللا پاک نیاز و خۆش دڵم
@وا لەناو باغاتی نەزما بولبولێکی سەرچڵم
هەم لە سایەی شیعرەکانم خاوەنی چەپکە گوڵم
ئەی (حوسێنی) قەت مەپرسیە ماجەرای دەردی دڵم
گەر بە ئەژماری بنووسی سەد هەزاران دەفتەرە