سەیری تەییارەی ئەجەل کەن ھاتووە بۆ غارەتم
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
3 خولەک
1684 بینین
سەیری تەییارەی ئەجەل کەن هاتووە بۆ غارەتم
دایە بەر سارووخی عیللەت ناو دەروون و قامەتم
چەند بینای تێک دا لە جیسمم مەرکەزی سەد ئافەتم
هەندە مەحزوون و ڕەزیل و غەمزەدە و بێ تاقەتم
بۆیە دائیم ڕووت وقووت و بێ زەخیرەی قیامەتم
عومری گەنجیم چوو لە دەست و جوست و جویێکم نەکرد
قەت لەبۆ سولحانی نەفسم گفتۆگۆیێکم نەکرد
بۆ تەداوی لای حەکیمان ئاموشۆیێکم نەکرد
هیچ لە بازاڕی شەبابی گردوکۆیێکم نەکرد
چونکە بێ مایەم ئەوێستا سەیری چەند بێ بابەتم
ڕووم بە جارێ کردە نووستن وا لە لێفەی غەفڵەتا
وام دەزانی دین و دونیا وا لە قەبزەی سەروەتا
تا ئەسیر بووم وا بە جارێ من لە داوی نەکبەتا
دڵ بە سەرما هەر دەگریا چت لە من کرد حەسرەتا
من مەکینەی زیکر و فیکرم بۆ شکاندت ئالەتم
کۆششم زۆر کرد لە دونیا تاکوو مەقسەد چوو لە دەست
دائیما وەک وێڵ و وەحشی بێ شعوور و شێوە مەست
دێوی نەفسم بووە ڕەئیسم مەرکەزی دڵمی دەبەست
هێند نەفام بوم دەفعەیێکی بۆ دیفاع پشتم نەبەست
تازە فیکرم کرد و زانیم زالم و بێ مروەتم
حاڵی حازر وەک قەدیمم هەر ئەسیری دەست هەوام
ڕاستە عومرم گەییە ئاخیر زیاد لە جاران بێحەیام
هەند حەریس و بێ دەماغم غەرقی ناوگێژی ڕیام
وا کەمەر بەستەی ئیتاعەی نەفس و شەیتان بووم مودام
بۆیە ئێستاش وەک مناڵیم غەفڵەتە هەر عادەتم
یەک بە یەک گۆڕاوە ڕەنگی حوسنی سەر لەوحەی جەماڵ
بەسیە غەفلەت وا بە جێ مای تا بە کەی ئەی بێ کەماڵ
بابە قەسوەت ڕەش نەبێتن ڕەنگی سوورت وەک زوخاڵ
عومرەکەم گەییە نیهایەت بێ ئومێد ماوم لە ساڵ
ڕۆژ بە ڕۆژ هەرچارە نۆڕی چەند دەقیقە و ساعەتم
یا ئیلاهی نەبووە نابێ غەیری تۆ بە خودا خودا
هەم لە سایەی فەخری عالەم وام لە سەرجادەی هودا
ئایەتی لا تقنطواعەرەبی شم بۆ نەجات بۆتە پەنا
ئیلتجاشم بردە قاپی حەزرەتی شاهی عەلا
مین بەعد هەر ئینتیزاری مەوجی دەریای ڕەحمەتم
حەمدولیللا نەقدی ئیمان بۆ قیامەت مایەمە
خۆم بە شاهنشا دەزانم ئوممەتی ئەو شایەمە
چیم لە دارایی جیهانە عەبدی ئەو جێگایە مە
نامەوێ ناوبانگ و شوهرەت حیفزی ئیمان غایەمە
شاهی من وەختی سەفەرمە بۆ حیسابی قیامەتم
من بە پیری هاتمە دەرگەت پیری پیرانی جیهان
چونکە مەعلوومە دەزانم ئێرەیە دارولئەمان
دەستی من دامانی تۆ بێ ئەی شەهنشاهی جیهان
نائیبی فەخری ڕیسالەت جێنشینی قوتبەکان
گەر نییە ئیمدادی عاسیناسناوی ئەدەبی زۆر شڕە من حاڵەتم