پێ لە حەلقەی داوی نەفسم بێ شعوور بووم بوومە دیل

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 3 خولەک  1564 بینین
پێ لە حەلقەی داوی نەفسم بێ شعوور بووم بوومە دیل
وا لەناو زیندانی شەهوەت دەست و پێ بەستە و زەلیل
حسحەسم شەیتانە دائم حوببی دونیاشم دەلیل
سەد دەخالەت یا موحەممەد پێشەوایی جبرەئیل
ئەی چرای ئەرز و سەماوات یا ڕەسوولەللا دەخیل
دەوری داوە لە قەلبم جوندی شەیتانی لەعین
خاسسەتەن خەنناسی پیسی کردەیار و هەمنشین
هەر خەریکە دایبپۆشێ تا بە پەردەی کفر و کین
تۆی پەناهی بێ نەوایان یا شفیع المذنبینعەرەبی
کۆڵەگەی کەعبەی هیدایەت یا ڕەسوولەللا دەخیل
چونکە ناوم مستەفایە یەک لە زومرەی ئوممەتم
هەر لە ئەووەل تاکوو ئیمڕۆ دینی تۆیە ئولفەتم
حەیفە وا بێ کەس ئەسیر و بەندیواری نەکبەتم
سەد دەخیل ئەی شاهی لەولاک ڕوو کە دەرد و زیللەتم
دەوڕڕی تاجی مورسەلینان یارەسوولەللا دەخیل
هەڵکرووزا باغی عومرم زۆر بە غەفڵەت بێ سەمەر
دەفتەرم گشتی گوناهە ئەحمەدی خیرولبەشەر
ڕووت و بێ مایە و خەجاڵەت دەستە ئەژنۆ قوڕبەسەر
بۆ دەخالەت هاتمە قاپیت ئەی شەفیعی نامەوەر
شەهسواری دەشتی مەحشەر یا ڕەسوولەللا دەخیل
تۆ هەتیوێک بی بە تەنها ئیستیلای میللەت بکەی
چەند هەزاران ئەهلی شەوکەت فەتح و بێ عیززەت بکەی
یا بەیەک ئەنگوست لە ئاسمان جورمی مانگ دوولەت بکەی
دیارە دەتوانی بە لەحزێک دێوی نەفسم پەت بکەی
مەزهەری نووری تەجەللا یا ڕەسوولەللا دەخیل
کێوی توور بوو بۆ موناجات خاسی موسایی کەلیم
خاتەمی خەتمی نوبووەت تووری تۆ عەرشی عەزیم
وەک شەوی میعراج کرایە شافیعی زومرەی ئەسیم
چۆن بترسێم من لە دۆزەخ تۆ شەفیع و خودا ڕەحیم
ئەی مەقامت قابە قەوسین یا ڕەسوولەللا دەخیل
قاسیرە فیکرم لە وەسفت ئەی حەبیبی لایەزال
نایەتە بەر حەددی زیهنم زیاد لەمە فەزل و جەلال
وەک لە دنیا بەینی پەنجەت بوو بە سەرچاوەی زولال
والەسەر بەحری شەفاعەت هاتمە دەرگەت بۆ سوئال
تاقەسواری دەشتی ئەدنا یارەسوولەللا دەخیل
مشتەری هەر تۆی لە قیامەت بۆ ئەیاغی ئوممەتت
دەوڵەمەند و پایەبەرزی هەر بە مایەی حورمەتت
کەمترینی ئوممەتی تۆم بمخە قەبزەی عیسمەتت
مەزهەری لوتفی ئەتۆ بێ بەندەیی بێ مروەتت
کەعبەیی مەقسوودی عالەم یا ڕەسوولەللا دەخیل
ئایەتی لاتقربواعەرەبی بۆ عالەمی وا تێگەیاند
خوا لە گوڵزاری نوبووەت تۆی بە خاتەم پێگەیاند
بۆیە دەرکەی ئەو مەقامە هیچ کەسێ قەت نەیلەقاند
ناوی نای خەیروخەلایق زۆر بە عیززەت تۆی ژیاند
ئەی تەبیبی دەردی عاسیناسناوی ئەدەبی یا ڕەسوولەللا دەخیل