ڕەشەی خەجە لاو هەبوو لە سولەیمانی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
594 بینین
«ڕەشەی خەجە لاو» هەبوو لە سولەیمانی، مریشکێکیان ئەبێ، ڕۆژێک مریشکەکە هێلکەیەک ئەکا و ئیتر هەر ئەیکا لە گاڕەگاڕ تا چەند ڕۆژ نایبڕێتەوە، ڕەشە بە تەواوی پەست ئەبێ، هەڵئەستێ هێلکەکە دێنێ ئەیخاتە پریاسکەیەکەوە، ئەیکاتە ملی مریشکەکە و ئەڵێ: «دە بڕۆ سەگی سەگباب، ئەوە خۆت و ئەوە هێلکەت. خۆ تۆ بۆ ئەم هێلکەیە مێشکی ئەو عالەمەت برد، گووم بە خۆت و بە هێلکەت».