کابرایکی گاور لە کەرکووک لەگەڵ هەتیوێکا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  434 بینین

کابرایەکی گاور لە کەرکووک لەگەڵ هەتیوێکا ڕێئەکەوێ، ژێر پردەکە گیرابوو، ئەچن لە بن دیوارێکا لە قەڵا پێی دێن. کاتێ کە بە سەریەوە ئەبێ دیوارەکە ئەڕووخێ بە سەریانا و هەر دووکیان ئەبن بە ژێریەوە. خەبەر ئەبەن بۆ قەشە، قەشە بە خۆی و کرێکارەوە دێنە سەریان و کرێکار دیوارەکە لائەبەن. تەماشا ئەکەن کابرای مردوویش هەر بە سەر هەتیوەکەوەیە و خەنجەر لە کیڵانایە. قەشە کە چاوی پێیان ئەکەوێ ئەڵێ: «خوا لێ خۆش بوو بەهەشتیە، ئەوەتا هێشتا نەگیشتۆتە بەهەشت، خوا غیلمانێکی بۆ ناردووە».