کابرایەکی مەنگوڕی هەر جارە لە پاش...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  422 بینین

کابرایەکی مەنگوڕی هەر جارە لە پاش نوێژ کردن ئەپاڕایەوە لە خوا و لە یەکێ لە نزاکانیا ئەیوت: خوایە لە خۆم و لە ئاتەی دایکم و حایشەی خوشکم و پیزەی ژنم خۆش بی. کابرایەک ڕۆژێک پێی وت: ئەی باسی باوکت بۆ ناکەی؟ وتی: «کاکەلێ! بابم من منداڵ بووم مردووە، بیرم نایە. یەکێ کە نەیناسم چما لۆی دەپاڕێمەوە».