کابرایەکی کرمانج لە هەولێر بۆ ئیشی تەڵاقی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  527 بینین

کابرایەکی کرمانج لە هەولێر بۆ ئیشی تەڵاقی ژنەکەی ئەیبەن بۆ لای «قازی». ناوبژیکەر ماوەی کابرا نادەن قسە بکا، قازیش دیارە گوێی بۆ ڕاگرتوون، کابرا لەمە زۆر تووڕە ئەبێ کە نایەڵن ئەو قسە بکا، بە تووڕەییکەوە ئەڵێت: «دە خزمینە واز بێنن، بامن و جەنابی قازیش گوویەک بخۆین». قازی لەمە زۆرتووڕە ئەبێ و حوکمی کابرا ئەدا.