فەقێیەک ئەچێتە لای مەلایەکی مەردۆخی دەرسی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  758 بینین

فەقیەک ئەچێتە لای مەلایەکی مەردۆخی دەرسی کتێبی «جامی» ئەخوێنێ. دوو ساڵی پێوە ئەبێ تا تەواوی ئەکا. مەردۆخییەکان خۆیان «جامی» ناخوێنن. کە لێ ئەبنەوە مەلا لێی ئەپرسێ: کاکە فەقێ، چۆن بوویت لە جامییەکەدا؟ ئەویش ئەڵێ: «قوربان -خوا ڕاوەستاوت کە ئەوەی من هەم دەرزی وا پوخت و جوانم نەخوێندووە. جامی زانین هەر وا ئەبێ کە جەنابت ئەیزانی». مەلاش ئەڵێ: دەسا کاکە فەقێ، من لە وەختی خۆیا جامیم نەخوێندووە. فەقێ تاسێک ئەیباتەوە و ئەڵێ: «هەی ئەحمەقی جاهیل! کە تۆ خۆت نەتخوێندووە بۆ چ بە منت وت و ئەمە دوو ساڵە هەر شتی غەڵەتم پێ ئەڵێی».