مەلا محەمەدی شمیرانی ڕۆژی جومعەیەک لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  694 بینین

مەلا محەمەدی شئغرانی ڕۆژی جومعەیەک لە خانەقی ئەچێتە سەر منبەر خوتبەی جومعە ئەخوێنێتەوە، شێخ عومەری «دەکەش» لەوێ ئەبێ. لەو کاتەدا کە مەلا محەمەد خەریکی خوتبە خوێندنەوەکەیە، شێخ عومەر -کە لەبەر مینبەرەکە دانیشتبوو- بە دزیەوە کۆشی خۆی ئەگرێ و پیشانی مەلا محەمەدی ئەدا. مەلا محەمەد لە ناو خوتبەکەدا ئەڵێ: «بە فەخری عالەم! خۆت کەری خۆت کەری!».