ئاواییەک لەو بەر کێوەکاوانیانە بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  443 بینین

ئاواییەک لەو بەر «کێوەکاوانیانە» بوو، پیاوێکی بەتەمەنی تەوەزەل لە وێدا بوو بانگیان کرد وتیان: گاوانیەکەمان ئەکەی یان نە؟ وتی: «ئەگەر کەرێکم بۆ کورتان بکەن سواری بم، هەمانیەکم مێوژ بدەنێ لە بەر دەمما داینێم بیخۆم، منداڵێکیشم لەگەڵ بنێرن ئەگەر گاگەلەکە بڵاوەی کرد، بۆم کۆ بکاتەوە بۆ چی نایکەم».