پاییزە
لە کتێبی:
خەوە بەردینە
بەرهەمی:
سوارە ئیلخانیزادە (1937-1976)
1 خولەک
2246 بینین
ئەڵێم بڕۆم بە یەکجاری لەم شارە
ناوەکەت نەهێنم بەو زارە
کاتێ کە تاوی ئێوارە
کۆچ ئەکا لەم بنارە
نیشانم نەماوە
ڕۆیشتووم لەم ناوە
غەریبی شارانم یارم لێ تۆراوە
ناوەکەت نەهێنم بەو زارە
کاتێ کە تاوی ئێوارە
کۆچ ئەکا لەم بنارە
نیشانم نەماوە
ڕۆیشتووم لەم ناوە
غەریبی شارانم یارم لێ تۆراوە