کابرایەک ئەچێتە سولەیمانی بە بەر دوکانی...
کابرایەک ئەچێتە سولەیمانی، بە بەر دوکانی پینەچییەکدا تێئەپەڕێ. مەرکانەی دەستاوەکە دانرابوو دڵی لێ ئەچێ و پێی ئەڵێ: «خاڵۆ بکێشە بایی قڕانێک لەو دۆشاوە». ئەویش گڵینەکەی بۆ پڕئەکا ئەیداتێ. کابرا ئەینێ بە سەرەوە هەمووی ئەخواتەوە و لە پاشا پێی ئەڵێ: خاڵۆ نەئێژی کوردە خەشیم و نەیزانی، دۆشاوەکە دۆشاوێکی خاس بوو، وەلی چکێ تفت وو».
کابرایەک هەبوو، حەسەن ئاغای ناو بوو، جارێک لە کەندەڵانێکا ماینێک ئەگێت. ئەچن بە سەریا و پێی ئەزانن، ئەویش لە شەرما ڕوو ناکاتەوە ئاوایی. سەری خۆی هەڵئەگرێ و ڕوو ئەکاتە وڵاتان.
چەند ساڵێکی پێئەچێ کابرایەکی لای خۆیانی بەرچاو ئەکەوێت، بەڵام ئەو ئەم ناناسێت. ئەچێ بە لایەوە لێی ئەپرسێ: «برا! دەنگوباسی وڵاتی لای ئێوە چییە؟». کابراش ئەڵێ: وەکوو چی؟ ئەڵێ: چووزانم هەروا حەسەناغایەک، کەندەڵانێ، ماینێک، شتێک. ئەڵێ: «وەڵڵا برا ئاگام لە هیچ نییە، چوونکە لەو ساڵەوە کە حەسەناغا ماینەکەی لە کەندەڵان گاوە من لەوێ دەرچووم، ئیتر نازانم». حەسەناغای هەژار لە دڵی خۆیا ئەڵێ: «دەک مبارەک نەبێ! خۆ ئەمە بوو بە تاریخیش». ئیتر تا مرد ڕووی نەکردەوە بە وڵاتا.