کابرایەک بوو بە میوانی کابرایەکی کورد...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  478 بینین

کابرایەک بوو بە میوانی کابرایەکی کورد، کابرای خانەخۆی لەگەڵ ژنەکەی بوو بە شەڕیان. لە گوێ ئاگردان بوو، بە سەرە بزۆت دانرابوو. ژنەکە هەر کردی بە سەرە بزوتێکا و لە بەرچاوی میوانەکەوە دای بە سەری مێردەکەیا و سەری شکاند و خوێن چۆڕاوگەی کرد. کابرای میوان بۆئەو خانەخوێک زۆر تەریق نەبێتەوە، وتی: «برا وەڵڵا ژنی ئیوە باشە بە سەرە بزۆت لە کۆڵتان ئەبنەوە، ژنی ئێمە بە تەور و تەوراس تێمان بەرئەبن». کابرای خانەخوێ لەو وەختەدا دەستی برد بە لایەکی پەنجەی خوێنەکەی لە ناوچاوانی سڕیەوە و وتی: «ژنی ئێمە حەقیان چییە وا لەگەڵ ئێمە بکەن».