سێ چوار فەقێ بە دەقنە و ڕاتو پارە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  478 بینین

سێ چوار فەقێ بە دەقنە و ڕاتوو پارە کۆ ئەکەنەوە، هەر یەکە دەستێ جلی تازە لەبەر ئەکەن و بۆ خوێندن ئەڕۆن کە بچن بۆ موکریان. ڕێیان ئەکەوێتە گوندێکی مەنگوڕایەتی، لە ماڵێک دائەنیشن، کابرایەکی خەڵکی دێ، چاوی پێیان ئەکەوێ ئەپرسێ؛ ئەمانە چین؟ ئەڵێن: مەلا و فەقێن. کابرا ئەڵێ: «عەشیرەت تەماشا کەن چەند خاوێنن، ئەڵێی سەگی دوای مەڕن».