مەلایەک لە مانگی شەوالدا وەعزی ئەدا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
754 بینین
مەلایەک لە مانگی شەواڵدا وەعزی ئەدا ئەیوت: ڕۆژی شەشەڵان خێری ئەمەیە و ئەوەیە. کابرایەکی کورد ڕاست بۆوە وتی: «مەلا، مەلا بیوڕەوە! بیوڕەوە کەسێ دایکیان نەگاوێ ڕەمەزانی لە بیر نەچوەتەوە، ئینجا نۆرەی شەشەڵانە».