مەلایەک هەبوو لە سولەیمانی مەلا حەسەنە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  541 بینین

مەلایەک هەبوو لە سولەیمانی، مەلا حەسەنە شێتەیان پێ ئەوت، بە منداڵانی ئەخوێند، کە تووڕە ئەبوو دەستی ئەکرد بە جنێودان و قوتابییەکانی بە لێدان دائەگرتەوە. قوتابییەکی لاساری هەبوو، ڕۆژێک زۆری لێدا، قوتابییەکە چۆوە بۆ ماڵەوە لای دایکی شکاتی کرد و وتی: مامۆستا زۆری لێ داوم. دایکیشی هات بۆ لای مامۆستا و دەستی کرد بە گلەییکردن: بۆچی ئەوەندەت لە کوڕەکەم داوە؟ مەلا حەسەنیش وتی: «دایکم، خوشکم «لاحيا و فی الدينعەرەبی» لە گرێی قنگت بەم! کوڕەکەت زۆر لاسار و بێ حەیایە بۆیە لێمدا، ئەگینە ئەستۆی بشکێ و چاویشی درێ!»