مەلایەک هەبوو دەوری گەنجی بە سەربردبوو و...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
775 بینین
مەلایەک هەبوو دەوری گەنجی بەسەر بردبوو و بۆی نەلوابوو ژن بێنێ، هەر وانێکەکەی هەڵئەگڵۆفت! پیر ببوو و پشتی کۆما بۆوە و ئەو وەختە، بە نەسیبی هەموو لایەک بێ!، ژنێکی بوو بە نەسیب! شەوێ بووکی بۆ کرایە پەردە. بووک ئەتوت بەچکە هۆرییە! مەلا هەر بە دەوریا هەڵئەسووڕا و هیچی بۆ نەکرا، بیلامانێ وانێکەکەی هێزی ڕاستبوونەوەی تیا نەمابوو! جا ئەیدا بە ڕانی خۆیا و ئەیوت: ئاخ بۆ کێرەکەی شەرح موغنی «شەرح موغنی» کتێبێکی «نەحو»ە، فەقێ لە وەختی سوختەیەتیدا ئەیخوێنێ. ئەو دەورە کە ئەو کتێبە ئەخوێنی هەڕەتی گەنجێتییەتی وانێکەکە لەو دەورەدا ساج ئەسمێ، جا ئەم داخی بۆ ئەو دەورەیە هەڵئەکێشا!! بەیانی هەر وەکوو خۆی هاتە دەرەوە!