دوو کابرای کوردی تاوە گۆزی چووبوون بۆ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  892 بینین

دوو کابرای کوردی «تاوە گۆزی» چووبوون بۆ هەڵەبجە بۆ شتومەک کڕین، یەکێکیان پیرێکی بەساڵاچوو و پشت کۆماوە بوو، ئەوی کەیان باریکێکی لاوازی بێ تین بوو، وا دیاربوو لە دوو خێڵ بوون، کۆنە قینێک لە بەینیانا هەبوو، بەر پلاری یەک نەئەکەوتن، لەوێدا بە ڕێکەوت تووشی یەک بوون و بوو بە شەڕ و جنێویان بە یەک ئەدا، کابرای لاواز ڕووی کردە پیرەکە و پێی وت: «بچۆ وەو لاوە هەی سەگی گووکەری پشت هیز، یێژی ژیکەوانی هاتگیسە یەک، تۆیش ناوی خۆتت ناگەسە پیاگ؟»

ئنجا پیرە پشت کۆماوە بەوی وت: «کورە تۆ بچۆ بەولاوە بکەم وە قنگی دایکتەوە، یێژی پیاگی چاوی چارەرێت، وەخوا هیچ چەورت ناکەم و ئەتکەم وە قنگی کەرا.» لاوازەکەش پێی وتەوە: نا، ئەیکەم وە قنگی خۆتا خاسترە؟