وێنە
شیعری نازم حیکمەت
لە کتێبی:
دیوانی کاکەی فەلاح
بەرهەمی:
کاکەی فەلاح (1928-1990)
1 خولەک
601 بینین
جوانترین دەریا، ئەو دەریایەیە:
کە تاکو ئێستە مەلەی نەدیوە
جوانترین ساوا، ئەو ساوایەیە:
لێوی گەورەیی پێ نەکەنیوە
خۆشترین ڕۆژمان، ئەو ڕۆژەیە وا:
بە ژینی ئێمە ڕانەچەنیوە
جوانترین وشەش، کە بە تۆی بڵێم:
ئەوەیە لەدەم هەڵنەوەریوە
کە تاکو ئێستە مەلەی نەدیوە
جوانترین ساوا، ئەو ساوایەیە:
لێوی گەورەیی پێ نەکەنیوە
خۆشترین ڕۆژمان، ئەو ڕۆژەیە وا:
بە ژینی ئێمە ڕانەچەنیوە
جوانترین وشەش، کە بە تۆی بڵێم:
ئەوەیە لەدەم هەڵنەوەریوە