لە گوندێکی ئەو بناری هەورامانە کوڕ و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1199 بینین

لە گوندێکی ئەو بناری هەورامانە، کوڕ و کچێک دڵخوازی یەکتر ئەبن و بەڵێن بە یەک ئەدەن کە شەو لەو دیوی تەیمانی حەوشەکەوە یەکتر ببینن، دنیاش قەوشی پاییز ئەبێ.

شەوێ لە کاتی خۆیا کوڕە دێت، بەڵام کچەکە لەبەر ئەوەی میوانیان ئەبێ، بۆی ڕێ ناکەوێ بچێت، هەر چۆن ئەبێ خۆی ئەگەیەنێتە هەیوان.

کوڕەکە لە دوورەوە ئەیبینێ ئەم هەڵبەستەی بە سەرا هەڵئەدا:

باڵا بەرزەکەی مووروو لە گەردن
سەرما کوشتمی بێرە گووکردن!

کچەش لە وەڵاما ئەڵێ:

سەرما نەیکوشتی چاوت دەربایە
بڕۆ یانەی خۆت ئێستە گووم نایە!