کابرایەک ئیشێکی لەگەڵ ژنێکا لێ قەومابوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  936 بینین

کابرایەک ئیشێکی لەگەڵ ژنێکا لێقەومابوو لێی ئاشکرا ببوو، بردیانە لای قازی بۆ ئەوەی پرسیاری لێ بکا و بە تۆڵەی خۆی بگەیەنێ، قازی ئەو سەردەمە نووسەرێکی لەبەر دەستا بوو لە کاتی «موحاکەمە»دا هەر پرسیار و وەڵامێک کە ئەیکرد و وەری ئەگرتەوە نووسەرەکە ئەینووسی، ئێستا پێی ئەڵێن «کاتب زەبت». جا قازی لە کابرای پرسی: دە ڕۆڵە قسە بکە بزانم چۆن ئەو ئیشەت کرد؟ هەمووی بگێڕەوە! ئەویش وتی: قوربانی لای ڕان بووین، هەروا گەمەمان ئەکرد، لە پاشان من دەستم کەوت لە لاڕانی ئەو، ئەویش دەستی کەوتە خوار ناوکی من. وردە وردە پاڵمان دا بە یەکەوە، دەستمان کردە ملی یەک و ماچی یەکمان کردەوە. (ئەوا هەر شتێک ئەم ئەیڵێ، قازی بە «کاتب زەبت» ئەڵێ بینووسە و ئەویش سەری شۆڕ کردووەتەوە بە سەر قاقەزا و ئەینووسێ) پاش ئەوە من دەرپێکەم داکەند و ئەویش دەرپێکەی خۆی داکەند، لە دڵا زۆر دڵم پێوە بوو، دەستم برد هەر دوو قاچم بەرز کردەوە و چوومە ناو گەڵیەوە، کاوراکەی خۆمم گرت و نامە سەر دوا بڕاوەکەی ئەو، خۆ...

کە قسەکەی گەیشتە ئەم شوێنە کابرای «کاتب زەبت» وتی: «هە، هە، هە، سە، سە، سەبرکە جارێ» و بەلادا هات و خاو بۆوە و قەڵەمەکەی لە دەست کەوتە خوارەوە.