لە وەختی ئەسیر کردنی شێخ مەحموود

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  841 بینین
دەزانن بۆ چ موبەددەل بوو جیهان ئیمڕۆ بە زولمانی
غوباری غەم ئەوا پۆشی جەمالی یووسفی سانی
لە دیدەی ئاڵی کاکەحمەد سەراپا ئەشکی خوێن دەڕژێ
برینی خستە جەرگ و دڵ بە جارێ تیری هیجرانی
تەماشاکەن فەلەک چی کرد لە هەرلا مەفرەزەی غەم هات
هوجوومی کردە سەر شادی کە حەسرەت بوو قوماندانی
تەماشای چیهرەیی ئاسمان لەبەر شیوەن چلۆن شینە
دەڵێ ڕۆیی لەناو کوردان سلێمانی سلێمانی
لەهەر لا هەوری میحنەت هات ڕەش وتاریک و پڕ بەرقە
بڵێسەی میحنەتە ئیمڕۆ ئەسەف وا بۆتە بارانی
لە سینەی ئەهلی مەعنا دێ سەدایی یا ڕەسولەللا
بەخێر بابێتەوە یارەب جەنابی حەیدەری سانی
وەرن ساداتی کوردستان فیداتان بێ سەری عاسیناسناوی ئەدەبی
بکێشن غیرەتێ قوربان کە ڕۆیی ماهی کەنعانی