ئەو داوە کە داتناوە ئەگەر بێت و وەهابێ
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
910 بینین
ئەو داوە کە داتناوە ئەگەر بێت و وەهابێ
ئەو مەحکەمە با عائیدی دیوانی خودا بێ
فیکرێ بکە لەو دەردە کە تۆ داتە دڵی من
زۆر حەیفە سەداقەت بە غەش و ڕوو و ڕیا بێ
وا دیارە کەمن موستەحەقم بۆیە وەهات کرد
وا باشە جەزای ئەهلی وەفا جەوروجەفا بێ
ئەم دەردە لە دڵمایە هەتا ڕۆژی قیامەت
وەک فەخری ڕیسالەت لە حزوور زاتی خودا بێ
من غەیری خودا نیمە ئیتر پشت و پەناهێ
تۆش کاکە حەمەت قووەت و هەم پشت و پەنا بێ
داوامە لە ئەلتافی خوداوەندی تەعالا
تاماوە سەبەبکاری برینداری قەزا بێ
هەرچەندە کە عاسیناسناوی ئەدەبیم لە مەولایە تەمەننام
ئەندامی موعینت هەدەفی تیری بەڵا بێ