موددێکە کە سەرگەشتە و حەیران و حەزینم

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  871 بینین
موددێکە کە سەرگەشتە و حەیران و حەزینم
ئاوارە سەوداسەر و هەم گۆشە نشینم
تاریکە دڵی خستە لە ژێر هەوری قەساوەت
لوتفێ بکە ئەی جیلوەدەهی ڕووی زەمینم
#
ئەی توڕڕەیی سەر لەوحەیی ئیدراک و یەقینم
خنکاوە لە گێژاوی غەزەب ئوممەتی بێچار
ڕەحمێ بکە ئەی موهیبتی جبریلی ئەمینم
بێ تاقەت و بێ تاعەت و بێ پشت و پەناهین
ئەی فەخری ڕیسالەت وەرە ئەی حەبلی مەتینم
ئەی قائید و سەر لەشکر و ئەی شاهی نوبووەت
وا کاتی مەدەد هاتووە بۆ ئێشی برینم
من پیر و ستەمدیدە و بێ هێز و زەبوونم
وا شیری ئەجەل هاتووە بۆ گەردەنی ژینم
...دەقی نائاشکرا جۆششی ئەم شۆڕشە وەک ئاگرە قوربان
ئەی شافیعی دیوانی جەزا و ڕەهبەری دینم
دەفعێکی لە ڕووی لوتفەوە ئەی شافیعی عاسیناسناوی ئەدەبی
کافیە گەر مەیل بەفەرمووی بە خودا قیبلەیی دینم