دەوڵەمەند و ئەهلی دونیاقەت مەکەن فیکری غروور
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
980 بینین
دەوڵەمەند و ئەهلی دونیاقەت مەکەن فیکری غروور
وا ئەجەل کەوتۆتە شوێنتان دائیما نێزیک و دوور
ڕۆژی دوێنێ چوو لە دەستت بۆ سبەش مەعلووم نییە
فورسەتە ئیمڕۆ خەریک بە بۆ نەجات ڕۆژی نشوور
چاوی عیبرەت دانەوێنە سەیری بەرپێی خۆت بکە
بوونە خاکی ژێری پێت و ساحیبی قەسر و قسوور
باغ و باغچە و میوەجات و زینەتی دنیا نەما
بارەگای پاشا و وەزیران بۆتە جێگای مار و موور
ڕێی پەشیمانی گوناحان بگرە تا ماوی ئەتۆ
دڵ بەزیکری خوا بشۆوە بیکە یەک پارچە بلوور
لاپەڕەی مێژوو ببینە سەیری دنیا و گەورەکان
تاقی کیسرا عیبرەتێکە بۆ کەسی ساحیب شعوور
یانەخۆ فیرعەون و نەمروود کەوتنە داوای خوایەتی
وەک سەگی تۆپیو کەڕۆین وا بە ڕێگەی ژێر و ژوور
بۆ سبەینێ ڕۆژی قیامەت تا بە ڕووسووری بچی
سەربڵند و بێ ترس بی بۆ حیساباتی حزوور
خۆت بپارێزە عەزیزم تۆ لە تەعنەی دیان و جوو
نەک وەکوو یەک بن لە سووتان پێکەوە بچنە تەنوور
حەزرەتی فەخری ڕیسالەت بۆ ئەتۆ عاجز دەبێ
تۆش حەیا کە کاکی عاسیناسناوی ئەدەبی بەسیە گریە و لوورە لوور
زۆر بە وردی تێبفکرە چت بەسەر دێ چاوەکەم
تا لەسەر خۆیە دەماغت خۆت بکە عەبدی شەکوور
تۆ لەباتی فەرش و وەرتە سۆبە و هەم کارەبا
بەردی سەرسەنگ و تەنیشتە دیوەخانی تۆ قبوور
عاسیناسناوی ئەدەبی تۆش عاقڵ بە بەسیە گاڵتەچی شەیتان مەبە
تاکوو ڕووحت دەردەچێتن بیکە ویردت یا غەفوور