خوا خۆ تۆ خۆت خاوەنی کوردی

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  1002 بینین
خوا خۆ تۆ خۆت خاوەنی کوردی
خۆت ئاگاداری کە بە نامەردی
لە دەشت و دەر و شاخ و ناوبەردی
چە جەورێک ئەکرێت لە گەورە و وردی
بە ماڵی فەلای کوردی ڕەش و ڕووت
ئەم نامەردانە خۆیان کرد بە لۆرت
ڕەببی تۆ بیت و ئیسمی ئەعزەمت
تۆ خۆشەویستی، فەخری، عالەمت
ئەمانەی کەوا دوژمنی کوردن
چەقۆ کولەرەی دەستی نامەردن
لە ناویان بەرە بە زووترین کات
لە زۆر و جەوریان ڕزگار کە وڵات
کوردەکان «یەک خە» تاکوو بە کۆمەڵ
دەستی برایی گشت بکەنە مل
پێکەوە یەک هێز ڕووکەنە دوژمن
ڕەگ و ڕیشەیان دەربێنن، لەبن
ئاواتی شاهۆناسناوی ئەدەبی زوو بێنەرە دیی
تا لە کوردستان بە خۆشی بژی