وەک بە خۆشی کەوتە بەرگوێم وابرام ھاتۆتەوە

لە وەختی مەلا عەلی ھاتەوە نەخۆش بووم ئەوەم نووسی
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  959 بینین
وەک بە خۆشی کەوتە بەرگوێم وابرام هاتۆتەوە
بێدرۆ باوەڕ بفەرموو چاوەکەم ڕوون بۆتەوە
سەیری لەم کاتە نەخۆشی چی لەمن کرد سەد ئەسەف
نەیدەزانی فەسڵی گوڵ هات بولبولم هاتۆتەوە
مژدە بێ دیداری ئێوە عومری تازە کردمەوە
شەربەتی وەسڵی کە نۆش کرد باش بەخۆ کەوتۆتەوە
بەختی بەرگەشتە ئەگەرچی ڕوو بە ڕووی خواری دەچێ
سەد شوکر وەک سەروی ڕەعنا سەربەخۆ ڕاست بۆتەوە
چەرخە خۆی وا با ئەداتن قادری قودرەت نما
لوتفی خوا دڵمی بە ئاوی مەرحەمەت شووشتۆتەوە
سورمەیی خاکی قەدەمتان ڕوونی کردووە چاوی دڵ
گەرچی بێ کەیف و زەعیف بوو قووەتی گرتۆتەوە
چاوەکەم ئێوەم سەلامەت قەت ئەجەل چاری نییە
بۆ بەسەرهاتی زەمانە زوو قەڵەم وشک بۆتەوە
فیحەقیقە من کە عاسیناسناوی ئەدەبیم قەت لە تۆ عاسی نەبووم
زوو بەداوێکی مەحببەت باش دڵم بەستۆتەوە