لە قاپیت عاسی وەستاوە لە ترسان جەرگی پڕ خوێنە
پاڕانەوە لە خوای تەعالا بۆ شیفای چاوەکانم چونکە گەلێ بێھێز بوون
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
2 خولەک
1008 بینین
لە قاپیت عاسی وەستاوە لە ترسان جەرگی پڕ خوێنە
دەزانی چی دەوێ یارەب دڵی ئەو پیرە مەشکێنە
دەڵێ من بێکەسم بێکەس عیلاجی بێکەسان هەر تۆی
خودایا مەرحەمەت فەرموو بە ڕەحمەت ئیشی پێک بێنە
کە خۆت فەرمووتە داوا کەن لە قاپی بارەگای ڕەحمەت
لە حققی فەخری ئینس و جان جەلای چاوم مەفەوتێنە
خودایا چاوی یەعقووبت بە یەک پارچە کراس چا کرد
وەسیلەی من کە قورئانە ئیلاهی لێمی مەستێنە
شیفا بەخشی حەقیقی تۆی شیفای هەردووکی بۆ بێنە
سوئالت لێ دەکەم یارەب بە حەققی حورمەتی قورئان
دەوای قودرەت بە ناوچاوما بە قەترە فەرموو بڕژێنە
هەتا ماوم بە هەردوو چاو تەماشای خەتتی قورئان کەم
خودا قورئان تەبیبم بێ ئەتۆش تەئسیر .......دەقی نائاشکرا
گەلێکم حەز لە ڕووناکیە خودا تاریک نەکەی چاوم
پڕیشکی نووری تەوحیدت بەسەر دڵما بپڕژێنە
ڕەزیلیشم نەکەی یارەب بە هیچ نەوعێ هەتا ماوم
دڵ و جیسم و هەموو قەلبم بەبێهێزی مەڕەنجێنە
بە حەققی فەخری عالەم کەی قبووڵی کەی دوعا و نووزەم
بە ساغی دین و دنیاما نیهایەی عومرەکەم بێنە
لە سوورەی نوورە فەرمووتە کە نووری ئەرز و ئاسمانی
بەدەن شایانی میشکات بێ دڵیش شووشێکی خاوێنە
لە تۆم داوایە یارەببی چ کەم نابێ لە نووری تۆ
بە زەڕڕێکی لە ئەو نوورە گڵۆپی دڵ بئایسینە
لە قەبرا بەلکوو ڕووناک بێ بە قووەی کەهرەبای قودرەت
خودا دووبارە وا دەیڵێم دڵی دەم پیرە مەشکێنە
لەبەر خاتری دوو ئیسمی خۆت سەمیع و هەم بەسیر یارەب
نە گوێم کەڕ کە خوداوەندا نە چاویشم بفەوتێنە
لە دڵما نووری ئیمانم ببێتە کەوکەبی دوڕڕی
سەفا قەلبی دەوێ عاسیناسناوی ئەدەبی بەێنەی بەرقی ئاوێنە