خۆشەویستم نووری دیدە ئەی دڵاوەر مەرحەبا
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1081 بینین
لە جامیعەی سلێمانی، بۆ خۆشەویستم «دلاوەر سابیر ئیسماعیل» هەولێری لەگەڵ عوسمان بوونە ڕەفیق بۆ دەرس پێ گوتن . تەلەبەن و لە داخلیدا پێکەوەن. هەر دوو لا ئەلحەمدولیللا موسڵمانی باشن و قورئانخوێن و نوێژکەرن
خۆشەویستم نووری دیدە ئەی دڵاوەر مەرحەبا
نەونەمامی تازە ڕسکاو کاک دڵاوەر مەرحەبا
پارچە جەرگی کاکە سابیر لێت موبارەک مەنسەبت
خۆشەویستی خۆشەویستم ئەی دڵاوەر مەرحەبا
عاقل و هەم خوا پەرست و زیرەک و خۆش خوڵقەکەم
ساحیبی عەهد و وەفاکەم ئەی دڵاوەر مەرحەبا
تۆش ڕەفیقی کاکە عوسمان بۆ مەحەببەت لای ئەمن
مەرکەزی سیدق و سەفا بن هەردوو لاتان مەرحەبا
چاوەڕێی لوتفی خودا بن دین و دنیاتان دەبێ
هەر ئەدەب بێ باشیعارتان دوو برا بن مەرحەبا
فیلحەقیقە زاتی حەققە پشتیوانی حەقپەرست
قۆڕ بە سەر بێ باکی ئەحمەق مەردی خوابن مەرحەبا
هەر دوعا گۆتانە عاسیناسناوی ئەدەبی والە قاپی بێ شەریک
ڕەببی مەحفووز بن لە فتنە تا قیامەت مەرحەبا