غەزالەی چین ئەوا هاتووە بە زوڵف و پەرچەمی چین چین
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1016 بینین
غەزالەی چین ئەوا هاتووە بە زوڵف و پەرچەمی چین چین
لە دڵ دەعوا دەکا بڕوا لە دەورەی گوڵشەنی ماچین
بەتاڵانیان ئەوا بردووە حەواس و عەقڵ و هۆشی من
فیرارم کرد لەگەڵ دڵما لە دەست عیشوەی ئەگەر دەرچین
دەڕوونم پڕ لە گریانە هەناسەم ساردە ئەی یاران
لە دیدەم سەیری چۆن دەڕژێ سەراپا ئەشکی ڕەنگ خوونین
وەرەن ئەی قەوم و خوێشانم ئەوا هات مەوسیمی مەرگم
وەسییەت بێ مەبن غافڵ لە دەنگی شیوەن و یاسین
ئەگەر حەزکەن عیلاجی من لە ئەو دەردە گەلی یاران
دەکەم وا من دوعای وەسڵم بە عام ئێوەش بڵێن ئامین
وەرن ئەو ڕووگوڵە سەیری لە حەق من چەندە بێرحمە
لە ڕەغمی من گوڵی ڕووی کرد بە زوڵف و پەرچەمی پەرژین
توخوا ڕوومەت گوڵی نازک بدەپێم وەعدەیی وەسڵت
لە هیجرانت دڵی عاسیناسناوی ئەدەبی دەسووتێ هەر وەکوو بەنزین