دائیم بە جەفا شێوەیی گریانە دڵی من
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
998 بینین
دائیم بە جەفا شێوەیی گریانە دڵی من
سووتاوی گڕەی ئاگری هیجرانە دڵی من
وەک تەیری ستەمدیدە لە دەست میحنەتی هیجران
حەپسی قەفەسی سینەیی بریانە دڵی من
بۆ تیری غەمی فرقەتی تۆ بۆتە نیشانە
دائیم بەتەمای هاتنی دەرمانە دڵی من
وا غەرقە لەناو بەحری غەم و گێژی قەساوەت
جێی مەرحەمەت و هیممەتی پیرانە دڵی من
مەیلی لە قەدەم بۆسییە هەم خاکی دەری تۆ
بۆ وەسڵی تۆ غەمخوار و پەرێشانە دڵی من
مەفهوومی عەریزەم هەموو بۆ ڕەسمی دەخالەت
ئومێدی بەسەر حەلقەیی پیرانە دڵی من
وەختی کەرەم و ڕەحمەت و ئازادییە قوربان
گەر مەیل ئەکەی لایەقی قوربانە دڵی من
سەرگەشتە و بێبەهرە و هەم پیر و پەرێشان
ڕەنگ زەردە لەژێر پەردەیی عیسیانە دڵی من
عاسیناسناوی ئەدەبیم و جەفا دیدە و بەدناو و غەریبم
قابیل بە سەفا و ڕەحمەت و ئیحسانە دڵی من