سەد ناوی خودا بێ لە دوو ئەبرۆیی هیلالت
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
986 بینین
سەد ناوی خودا بێ لە دوو ئەبرۆیی هیلالت
نەققاشی ئەزەل جەدوەلی کێشا لە جەمالت
پەروانەیی ڕووی تۆیە دڵم تۆ بکە بڕوا
ڕووحی کە دەکا پێشکەشی شەمعی خەت و خاڵت
حاشا نییە یەک ئەووەل و سانی کە ئەتۆ بی
مەعلوومە لە نەوعی بەشەرا نەبووە میسالت
حوکمی نییە هیچ کەس لەسەر ئیقلیمی دڵی من
غەیری ... ئەتۆ چونکە ئەتۆش حوسنە جەلالت
باوەڕڕ بکە پەروا نییە عاسیناسناوی ئەدەبی لە فیراقت
دائیم کە دەسووتێ لە دڵا شەمعی خەیاڵت