خودایا بەختی بەرگەشتەم لە سەرچی ئەم غەمەی هێنا

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  1261 بینین
خودایا بەختی بەرگەشتەم لە سەرچی ئەم غەمەی هێنا
لە گوڵزاری جەوانیما دڵم چوو زەمزەمەی هێنا
کە چوو دوێنێ لە مەیخانە کە بەزمی ساقییانی دیت
بە عیشقی خاڵی گوڵڕەنگی خرۆش و هەمهەمەی هێنا
لە گۆشەی سینە تا ئێستا خەریکی کەیف و عوشرەت بوو
بە یادی وەسڵی دڵبەر چوو کەچی ئەم پەڕکەمەی هێنا
لە ناوکاودا ملم گرت و گوتم ئەی دڵ مەڕۆ جارێ
لە ڕەغما چوو لە مەیخانە ڕەباب و سینەمەی هێنا
شکاتی کرد لەلای دڵبەر دەکا مەنعم لە عیشقی تۆ
بە ئیمزای پیری مەیخانە کە جەلبی مەحکەمەی هێنا
لە پیاڵەی چاوی فیکریم و بەیادی وەسڵی نۆشم کرد
لە بەختی نەقسی من ساقی ڕەزیل بوو کەم کەمەی هێنا
کە چوومە خزمەتی ساقی بە عەزمی جوابی ئیستینتاق
ئەمن گریام لە تاوی دڵ ئەویش چوو جامی مەی هێنا
تەنافی زوڵفەکەی دانا لەسەر ڕێی عاشقی مەدهۆش
گوتی هاتی لە بۆ کوشتن کە تێفکریم قەمەی هێنا
ملت کەچ کە گوتی عاسیناسناوی ئەدەبی تەماشای شیری ئەبرۆم کە
نیشانەی مەرگە ئەم بەزمە کە لێی دا خاتیمەی هێنا